AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٠ ١١:٢٦

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی :

تورکیا تا ئێستا 22 هەزار جار ئاسایش و سەروەری عێڕاقی پێشێل کردووە

تورکیا تا ئێستا 22 هەزار جار ئاسایش و سەروەری عێڕاقی پێشێل کردووە

بورهان شێخ ڕەئووف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی وتی: پێوەندییەکانی عێڕاق و تورکیا هاوسەنگ نییە و ئەنقەرە ڕێز لە سەروەری عێڕاق ناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان شێخ ڕەئووف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهد وتی: تورکیا تا ئێستا زیاتر لە 22 هەزار جار ئاسایش و سەروەری عێڕاقی سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەو هەوڵانە، پێشێل کردووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە نییە کە ئیزن بداتە عێراق دزە بکاتە نێو تورکیاوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تورکیا ئەبێ پابەندی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی لەگەڵ عێڕاق بێت، وتی: هیچ وڵاتێک مافی دەستێوەردان و لەمپەر دروست کردن لە بەرانبەر ڕەوتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی نییە.

News ID 50864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha